سەردێڕ:

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە

PM:10:12:25/06/2025

1232 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێکردووەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم گەشتیان لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بڵاویکردەوە، دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق بە رووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجامدرا.

فڕۆکەخانەکە وتیشی، بڕیارە هێڵە ئاسمانییەکانی تریش بەپێی پلانی خۆیان دوایی رێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیران دەستیپێکرد، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراق داخرا و هەموو گەشتەکانیشی هەڵوەشاندەوە، دواتر بڕیاری ئاگربەست لەم دواییانەدا بووە هۆی کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەرەوڕووی گەشت ئاسمانییەکان.













گەلەری