ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت، متمانەیان بە قسەی دوژمن نییە و ئامادەن وەڵامی یەکلاکەرەوەی هەر دوژمنكارییەك بدەنەوە و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرش دەکەنە سەر ناوەڕاستی تاران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی، هێزە چەکدارەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و متمانەیان بە قسەی دوژمن نییە، ئامادەیە وەڵامی یەکلاکەرەوەی هەر دوژمنكارییەك بداتەوە.
باسی
لەوەشکرد، چاوكراوەیی بەرخۆدان و توانای دەستنیشانکردنی ساتەوەختی گونجاو و
هاوپشتی و یەکگرتوویی گەلی ئێران، ستراتیژی سەرەکی دوژمنی تێکشکاند.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بە هۆشیاری گەلەکەیان و خۆڕاگری هێزەکانیان، سەرکەوتنێکیان بەدەست هێنا،
دوژمنی ناچار کرد شکست قبوڵ بکات و دوژمنكارییەكانی رابگرێت.
دوای
ئەوە میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، چەند مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی
ئیسرائیل کراوە، لەوبارەیەوە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند،
"هێرش دەکەینە سەر ناوەڕاستی تاران".