سەردێڕ:

کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاخ دەستی بەسەرداگیرا

PM:12:37:24/06/2025

9180 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاخ لە ناو دەرمانخانەیەک دەستی بەسەرداگیرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتی، لێژنەی چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هەماهەنگی لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازان و هاوکاری ئاسایشی شارەکە پشکنینیان بۆ چەند دەرمانخانەیەک ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی پشکنینەکە دەرمانخانەیەک بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی داخراو لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ کرا، کە کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاخ لە ناو دەرمانخانەکەیدا بووە.













گەلەری