سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: تاکە رێگە بۆ سەقامگیری لێکتێگەیشتنی هاوبەشی لایەنەکانە

AM:11:40:24/06/2025

1504 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، باوەڕی تەواوی بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، لە بارەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل وتی، پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ئاگربەست.

هەروەها، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکات بۆ پابەندبوونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕی تەواوی بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە.













گەلەری