سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوای دوو رۆژ لە گیرخواردنی لە بیابانەکانی سعودییە شۆفێرێک رزگار کرا

PM:01:07:21/11/2021

10076 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، شۆفێری بارهەڵگرێک کە بە رەگەز سودانییە، بارێک عەلەفی لە ریازی پایتەختی سعودییەوە بۆ رابغ گواستووەتەوە، بەهۆی رێگەلێتێکچوونەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بیابانەکانی ئەو ناوچەیە گیردەخوات و دواتر لەلایەن تیمی "بروسکە بۆ رزگارکردن" رزگار دەکرێت.


لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، کاتێک تیمی فریاگوزاری "بروسکە بۆ رزگارکردن" دەگەنە لای تا رزگاری بکەن، شۆفێرەکە چەند جارێک لە خۆشیدا دەڵێت، "سڵاو لە فریادڕەسان.. سڵاو لە فریادڕەسان".

تیمی "بروسکە بۆ رزگارکردن" تیمێکی فریاگوزاری خۆبەخشە و بە ئامانجی بەهاناچوون و رزگارکردنی گیرخواردوانی بیابانەکانی سعودییە دامەزراوە و ئەندامە لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کاری خۆبەخش.














گەلەری