سەردێڕ:

زێڕ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:11:18/06/2025

32152 جار خوێندراوەتەوە

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨٣ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد و شەش رۆژە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:


زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧١٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٨١ هەزار دینارە














گەلەری