دوای داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراق بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، حاجییانی هەرێم کە بە رێگای گەشتی ئاسمانی بەرەو سعودیە گەشتیانکردبوو، ئەمڕۆ لە رێی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کاروانێکی دیکەی حاجییانی رێگای ئاسمانی هەرێم لە رێی وشکانییەوە گەیشتنەوە زێدی خۆیان.
حاجیان بە ئێن ئاڕ تییان وت، لە کاتی دەستپێکی هێرشەکاندا
لە فڕۆکەخانە گیریان خواردبوو و نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە و ناچار لە رێی وشکانییەوە
گەڕانەوە.
دەشڵێن، زۆربەی حاجییانن بەهۆی خراپی دۆخی
تەندرووستییانەوە بە رێگای ئاسمانی گەشتەکەیان ئەنجامدابوو، خۆشبەختانە توانییان
بە سەلامەتی بگەنەوە هەرێم.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ١٩ی ئایار بەرەو سعودیە
بەڕێکەوتبوون و پاش ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج بڕیاروابوو زووتر بگەڕێنەوە، بەڵام بەهۆی دەستپێکی
هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل، فڕۆکەخانەکان داخران و گەستەکانیش هەڵوەشانەوە.