سەردێڕ:

بۆ مێشكێکی تەندروست واز لەم خواردنانە مەهێنن

PM:11:42:12/06/2025

3312 جار خوێندراوەتەوە

هەندێك لە خواردنەکان پێكهاتەی بەسوودیان تێدایە کە کاری مێشك باشتر دەکەن و رێگە لە تێكچوونی کارەکانی دەگرن بەتایبەت ئەگەر بە بەردەوامی بخورێن.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "everydayhealth"ی تەندروستیدا، ئاماژە بە کۆمەڵێك لەو خواردنانە کراوە کە دەکرێت کاری مێشك و زاکیرە باشتر بکەن و دژ بە نەخۆشییەکان بیپارێزن، کە دیارترینیان ئەمانەن:

- شلیك مێشك لە تووشبوون بە زەهایمەر دەپارێزێت، بەتایبەت ئەگەر رۆژانە نیو کوپ لەو میوەیە بخورێت.

- هێلکە دەوڵەمەندترین مەڵبەندی کۆلینە دوای گۆشتی مانگا کە ماددەیەکی سوودبەخشە بۆ مێشك و تەندروستی باشتر دەکات.

- سپێناخ بڕێکی زۆر دژە ئۆکسیدی کارۆتینی تێدایە، کە رێگە لە تێكچوونی خانەکانی مێشك دەگرن.

- ئەڤۆکادۆ ئەگەر رۆژانە بۆماوەی شەش مانگ بخورێت زاکیرە باشتر دەکات و تواناکانی مێشك باشتر دەکات.













گەلەری