PM:05:34:11/06/2025
1004 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه پاداشتی كۆتایی هاتنی خزمه‌ت به بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ په‌رله‌مانتاران خه‌رجبكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌شی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌وه‌ی له نوسراوێكدا هاتووه كه ئاماژه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی نیشتمانی خانه‌نشینانی عێراق سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت به بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك، به‌هه‌موو جۆرێك رەتیدەکەنەوە و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نیه.
باسی لەوەشکرد،
ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسده‌كرێن، بوختان و ناڕاستیه‌كی روونن كه
ئامانج لێیان زیانگه‌یاندنه بە پەرلەمانی عێراق و ئه‌ندامه‌كانی وشێواندنی وێنه‌كه‌یه‌تی
له‌به‌رچاوی رایگشتیدا.
وتیشی، وه‌زاره‌تی
دارایی زیاتر له چوار مانگه به هیچ پاره‌یه‌كی له بودجه‌ی به‌كاربردن بۆ پەرلەمانی
عێراق ته‌رخان نه‌كردووه، یه‌كێك له‌وانه‌ش كرێی شوێنی نیشته‌جێبونی په‌رله‌مانتارانە.