سەردێڕ:

وێنە..شارەوانییەکی تورکیا بە گوێدرێژ ناو گەڕەکەکان پاکدەکاتەوە

AM:10:59:20/11/2021

6044 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شاری ماردینی باکوری کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک گوێدرێژە کە بەکاریان دەهێنێت بۆ گواستنەوەی خاشاکی ناوچە سەختەکان و لە چوارچێوەی بەرێوبەرایەتییەکە کار دەکەن.


لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری بەیانیاندا کادیفیە و گاداش و مافیس و جیفۆ و بوزو ئەرکەکانیان دەستپێدەکات لە کۆکردنەوەی خاشاک لە کۆڵانە سەختەکانی شاری ماردین.

لە شارەکەدا کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر سنوری هەیە لەسەر سوریادا، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا خانویان لەسەر بەردەکان دروستکردووە بەشێوەی یەک لەسەر یەک و سەربانی ماڵەکان بۆ ماڵی سەروی خۆیان بوونەتە بالکۆن.

لە شارەکەدا پلیکانەکان بەجۆرێکن گەشتیاران بە ئاسانی تێیدا ون دەبن بەهۆی تەسکی شەقامەکان و سەختی هەندێک لە ماڵەکان بە جۆرێکە کە هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێکی شارەوانی پێ ناگات.

قەدری تۆبارلی کارمەندی فەرمانگەی پاککردنەوە لە شارەوانی ئەرتوکلۆ دەڵێت، "ئێمە چەندین سەدەیە گوێدرێژ بەکاردەهێنین بۆ پاککردنەوەی شارەکە چونکە گوێدرێژەکان تاکە هۆکارن بتوانن بگەن بە و شەقامە باریک و سەختانەی شارەکە".

تۆبارلی باسی لەوەشکردووە ئەوان بەپێى تایبەتمەندی گوێدرێژەکان ناویان لێ ناون و خاوەنی ٤٠ گوێدرێژن و هەر یەکەیان ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە و لەلایەن کارمەندەکانی فەرمانگەکەوە رێنوێنی دەکرێن و خۆڵ و خاشاکەکە دەگوازنەوە

کارمەندەکە وتوشیەتی، دەتوانرێت وەک کارمەندی فەرمانگەکە هەژمار بکرێن چونکە وەک ئێمە رۆژی هەشت کاتژمێر کار دەکەن و لە ڕۆژێکدا بە نزیکەیی بەسەر ١٥٠ پلیکانەدا سەردەکەون و بە "ئاژەڵی زۆر زیرەک ناوی بردوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە هەموو مافەکانی گوێدرێژەکان پارێزراوە و لەگەڵ رێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی ئاژەڵ رێککەوتوون کە چاودێری کارکردنی گوێدرێژەکان بکەن، لەبارەی خانەنشینبوونی گوێدرێژەکانیشەوە باسی لەوەکردووە لە تەمەنی شەش بۆ حەوت ساڵییاندا دەست بە کار دەکەن و لە تەمەنی ١٤ بۆ ١٥ ساڵیدا خانەنشینیان دەکەن و شوتی لە جێگەی کێک دەدرێت بە گوێدرێژەکان.













گەلەری