سەردێڕ:

تمەن و لیرەی تورکی بەردەوامن لەدابەزین ودیناریش بەرامبەر دۆلار جێگیرە

AM:10:43:20/11/2021

25004 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار و هاوکات لیرەی تورکیش بە ١٠٥٠ دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ شەممە، لیرەی تورکی بە ١٠٥٠ دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەبەرامبەردا لیرەی تورکی لە بازارەکانی جیهاندا ١١٢٣.٢٩ لیرە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا لیرەی تورکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینییوە بەهۆی ئەو رێکارانەی کە بانکی ناوەندی تورکیا گرتیەبەر و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی فشارەکانی سەر لیرە زیاد ببێت و نرخەکانیش لەو وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

نرخی تمەنیش لەدابەزین بەردەوامەو هەر ٢،٧٢٩،٠٠٠ تمەن بەرامبەر ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.













گەلەری