سەردێڕ:

عێراق پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت

PM:02:06:08/06/2025

1660 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، بەبڕی ٣٥٠ ملیۆن دینار قەزر دەدرێتە گەنجان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک، دەشڵێت، قەرزەکە لەرێگەی پرۆگرامی قەرزەوە ئەنجام دەدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥، حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، قەرزەکە بە هاوکاری چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی دەبێت و هەرکەسێک بەدوای کاردا دەگەڕێت دەتوانێت ناوی خۆی لەنێو پلاتفۆرمی پیشە تۆمار بکات.

ئەوەشی خستەروو، ئەو پلاتفۆرمە هەموو ئەو خاوەن کار و وەبەرهێنەر و کرێکار و ئەو کەسانەشی بەدوای کاردە دەگەڕێن، پێکەوە دەبەستێتەوە و لەرێگەی پرۆگرامی قەرزەوە بەبڕی ٢٠ تا ٣٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەداتە ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی ئەنجامدانی پرۆژەی بازرگانیان هەیە.

هاوکات، لەبارەی پرۆژەی پێدانی قەرز بە گەنجان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی و کۆمپانیایەکی عێراقی دەبێت.













گەلەری