هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٤ دۆلار بەرزبووەوە.
نا جێگیری نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا
هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای نزیکبوونەوەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و چین، لەسەر
بابەتی باجە گومرکییەکان و بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران دووربکەونەوە لە
کڕینی زێڕ.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٦٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٦٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٩٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٥٤ هەزار دینارە