PM:04:26:19/11/2021
3532 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ ھەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە نرخی سەر لەبەیانی ئەمرۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت بە بەھای سێ دۆلار و ٣٦ سەنت دابەزی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٦ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەمەش لە ٤ی تشرینی
یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ
نرخی نەوت بەرێژەی ٢.٩٥٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت
لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر
نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.