سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا

AM:10:15:19/11/2021

6396 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە.


هاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٩ دۆلار و ٩٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زیڕیش بە ٥٩ هەزار و ٩٠١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٠ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری