سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:13:23/05/2025

1784 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.


ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئایارـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش نزمبووەوە و بە ٦٠ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ناجێگیری نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری