سەردێڕ:

سبەی کەشوهەوا چۆن دەبێت؛ باران دەبارێت؟

AM:10:12:22/05/2025

24716 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت و کەشناسیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن لەچەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین و تەرزە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و خۆڵبارینیش دەستپێبکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت ە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی کەشی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

هەولێر : ٣٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤١ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٤٤ پلەی سیلیزی













گەلەری