PM:06:57:20/05/2025
3024 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر هەڵدانیشەڕێکی ناوخۆیی گشتگیر لە سوریا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداری دەدات و دەڵێت، پێدەچێت چەند هەفتەیەکی دیكە شەڕی ناوخۆ بەرۆکی سوریا بگرێت و دەسەڵاتی راگوزەری ئەو وڵاتە هەرەس بهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی واشنتن، پێدەچێت دەسەڵاتی راگوزەر لە سوریا لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاریدا بێت كە ئەوەش وادەکات ئەو دەسەڵاتە بەرە و هەرەسهێنان هەنگاو بنێت.
وتیشی، چاوەڕوان دەكرێت لە چەندهەفتەی
داهاتوودا شەڕێکی ناوخۆی گشتگیر بەرۆکی ئەو وڵاتە
بگرێت کەسەرئەنجام دابەشبوونی سوریای لێدەکەوێتەوە.
هاوکات سەربارەت
بەهەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایی هاتن بەجەنگی ئۆکرانیا،
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە خوازیاری ئاشتییە،
بەڵام هەندێک لەئەوروپییەکان لەگەڵبژاردەی سەربازیدان.