سەردێڕ:

سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەبارەی گرێبەستەکانیان روونکردنەوە دەدات

PM:06:05:20/05/2025

2984 جار خوێندراوەتەوە

سامانە سروشتیەکانی هەرێم دەڵێت، ئەو دوو رێککەوتننامەیەی لەگەڵ کۆمپانیاکان کردوویەتی، رێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکو پێش چەندین ساڵ کراون و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و رەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی رێککەوتننامەی نێوان وەزارەتەکە و کۆمپانیاکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو رێککەوتنامەیەی لەگەڵ کۆمپانیاکان کردوویانە، نوێنین تەنها کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوو رێککەوتنەکە هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون لە چوارچێوەی رێکارە یاسایی وگرێبەستییەکانی هاتوو لە رێککەوتننامەکان و کۆمپانیاکان، چەندین ساڵە پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن لە بواری نەوت وگاز و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمن و وەبەرهێنەری نوێ نین.

باس لەوەش کراوە، هەرێم لە کاتێکدا جەخت لە هەموو ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە بە روونی ماف و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستانی دەستنیشان کردووە.














گەلەری