PM:05:54:20/05/2025
2148 جار خوێندراوەتەوە
پەکەکە دەڵێت، عەبدوڵا ئۆجەلان نوێنەری ئەوانە لە دانوستان لەگەڵ تورکیا و داواش دەکەن گۆشگیری سەر ئۆجەلان لاببرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، وتەبیژی کەجەکە کە بە باڵی سیاسی پەکەکە دادەنرێت باسی لەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک رازی نابن بە گواستنەوەی ئەندامانی پەکەکە بۆ هیچ شوێنێک لەژێر ناوی دانوستان. وتیشی، ئاشتی راستەقینە پێویستی بە تێکەوڵابوونە نەوەک راگواستن.
ئاماژەی
بەوەشکرد،ئەوان لەبارەی پرۆسەی ئاشتیەوە رژدن وبەڵام داواى گەرەنتی
دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە
کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندەوەی دا و رایانگەیاند پابەندن بە داواکەی
ئۆجەلان.