سەردێڕ:

دزێک بە ستونی کارەبادا هەڵدەواسرێت و ریشى دەتاشن

PM:12:25:18/11/2021

16300 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی میسر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەیەک لە میسر کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکەن، دواتر بە ستونی کارەبایەکدا هەڵیدەواسن و ریشی دەتاشن.


بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمیی پۆلیس، ئەو کەسە لە فرۆشگایەکی جلوبەرگ دزیی کردووە و دواتر ویستوویەتی بە ماتۆرسکیلەکەی هەڵبێت.

پۆلیسی ئەو ناوچەیە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ئەو کەسە ویستوویەتی هەڵبێت، لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچەوە دەستبەسەرکراوە و لەکاتی دەستبەسەرکردنەکەشیدا چەکێکی پێ بووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پۆلیس "دوای دەستگیرکردنى دزەکە، لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچەیەوە بە ستونی کارەبادا هەڵدەواسرێت، دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش ئەم رەفتارە وەک هەنگاوێک بۆ "رێگریکردن لە هەڵهاتنی" دەگەڕێننەوە".













گەلەری