AM:11:35:13/05/2025
1620 جار خوێندراوەتەوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ رێكاری توند له‌باره‌ی "به‌ده‌ل حه‌ج"ه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌شێك له‌و ریكلام و بانگه‌شانه‌ی ده‌كرێن نادروستن كه به ٣٠٠ دۆلار ئه‌نجامده‌درێن، چونكه مۆڵه‌تی حه‌جكردن تەنها بڕی سێ هه‌زار دۆلاری ده‌وێت.
ئەمرۆ سێشەممە ١٣ـی ئایارـی ٢٠٢٥، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به‌و بانگه‌شه و ریكلامانه نه‌كه‌ن كه له سۆشیاڵ میدیا ده‌كرێن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی به‌ده‌ل حه‌ج له جیاتی كه‌سی مردو یاخود كه‌سی په‌ككه‌وته.
ده‌شڵێت، جارێكی دیكه كۆمپانیاكان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه
هه‌روه‌ك به‌ڵێننامه‌مان به هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره پڕكردوته‌وه كه
پێویسته پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بونی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك
رێككاری توندی یاسایی و كارگێری له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، تا ئه‌و ئاسته‌ی مۆڵه‌تی
كاركردنی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
س.ج