سەردێڕ:

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەین بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق

AM:11:14:13/05/2025

1376 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا رێککەوتووین تا ئاوی پێویست بەربدەنەوە بۆ عێراق، دەشڵێت لە ئێستادا لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆدان سەبارەت بە هەمان پرس.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ تورکیا رێککەوتوون و لەگەڵ ئێرانیش گفتوگۆ دەکەن بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناو عێراق و چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی.

وتیشی، سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا رێککەوتنی کردووە بۆ بەردانەوەی ئاوی پێویست بۆ عێراق بۆ چارەسەرکردنی و رووبەڕووبوونەوەی کێشەی بێ ئاوی.

ئاماژەی بەوەشکرد ، لە ئێستادا لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆدان سەبارەت بە هەمان پرس و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و داوایان لە ئێران کردووە ئاوی رووباری کانوور بەربدەنەوە بۆ ئەوەی ئاوی پێویست دابینبکرێت بۆ وەرزی هاوین.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی شوباتـی ئەمساڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق باسی لەوەکردبوو، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون بۆ بەردانەوەی ٥٠٠ مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا، وتیشـی ڕێژەی ئاوی رووباری فورات زیادی کردووە و زیاترلە ٤٠٠ مەتر سێجا لەچرکەیەکدا بەردەدرێتەوە.


س.ج

 

 













گەلەری