PM:11:56:12/05/2025
28508 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە گەڕەکی بەردەسوری سنوری کەلارەوە تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە گەڕەکی بەردەسوری سنوری کەلارەوە تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، بەوتەی باوکی منداڵەکی لەکۆڵان یاری کردووەو ئاگادارکراوەتەوە کەمنداڵەکەی فیشەکی بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ پۆلیس و تیمی کامێرامانی بەشی پۆلیسی کەلار چونە شوێنی رووداوەکە دوای
لێکۆڵینەوە و بەدواداچون دەرکەوت منداڵێکی ١٠ ساڵان دەمانچەکەی باوکی کە کارمەندی
هێزە ئەمنییەکانە دەهێنێتە کۆڵان و فیشەک بەناوبراوەوە دەنێت پاش گەیاندنی
بەنەخۆشخانەگیان لەدەستدا.
وتیشی،
لەئێستادا منداڵەکە و باوکی منداڵەکە کەتاوانەکەی ئەنجامداوە دەستگیرکراون و بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ( ٤٠٥
) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.