PM:08:00:12/05/2025
1648 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی خۆی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و گرتنەبەری سیاسەتێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان جێگەی پێزانینە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی تەشکیلاتی پهكهكه رایگەیاند، کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و گرتنەبەری سیاسەتێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان جێگەی پێزانینە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پەکەکە لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی مێژوویی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
هەبووە، دڵنیان کە ئەم هەنگاوە زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاشتی لە ناوچەکە
خۆش دەکات.
وتیشی،
هیوادارن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی گرنگ بنێن و هەموو لایەک پاڵپشتی
پێویست پێشکەش بکەن.