PM:07:34:12/05/2025
1656 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی شاندی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵک بێت ئەوان ئەنجامیدەدەن و هەر لایەنێکیش لە ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکشێتەوە ئازادە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، هیمداد شاهین، ئەندامی شاندی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر لایەنێک لە ریزی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکشێتەوە ئازادە و ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵک بێت ئەوان ئەنجامیدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە بەرژەوەندی خەڵک بێت ئەوان
بەبێ ترس ئەنجامیدەدەن، هەر لایەنێکیش دەکشێتەوە ئازادە، بەڵام ئەوان وەک و نەوەی
نوێ تەنیا ئەوەدەکەن کە لەبەرژەوەندی خەڵکدایە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشتر بانگێشتی
حزبەکانی دیکەی کردبوو جگە لە پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی
عێراق بکەن.