AM:09:19:12/05/2025
15720 جار خوێندراوەتەوە
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوای نزیکەی ٤٨ ساڵ لە خەبات، بە شێوەیەکی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی راگەیاند و کۆتایی بە شەڕی چەکداریی لەگەڵ تورکیا هێنا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) بڕیارەکانی ١٢ـەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی تەشکیلاتی پهكهكه و کۆتایی بە خەباتی چەکداری درا، بەوەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنرا کە لەژێر ناوی پهكهكهدا ئەنجام دەدرێن.
لە راگەیێندراوەکەیدا پەکەکە ئاماژەی بەوە
کردووە، پرسی کورد بە رێگەی سیاسەتی دیموکراتیکیان ھێناوەتە خاڵی چارەسەری و رۆڵی
مێژووییان هەبووە، بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بڕیاری
ھەڵوەشاندنەوە و کۆتایی ھێنان بە تێکۆشانی چەکداری دراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە، کۆنگرەکەیان
سەرەڕای بەردەوامیی شەڕ و هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەردەوام و لە هەلومەرجی سەختدا
بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو، کۆنگرەکە لە یەک کاتدا لە دوو ناوچەی جیاواز بە هۆکاری
ئەمنی بەسترا و بە کۆی گشتی ٢٣٢ نوێنەر تێیدا بەشدار بوون.
پارتی کرێکارانی کوردستان
کە بە کورتکراوەی (پەکەکە) دەناسرێت لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دامەزرا،
سەرەتاییترین فیکری پارتەکە مارکسی- لینینی بوو و
لەسەر ئەو بنچینەیە دامەزرا، یەکەمین کۆنگرەی پارتەکەش بە بەشداری ٢٢ ئەندام بوو
بۆ دروستکردنی حزب و ناوەکەی لەلایەن فەرهاد کورتاییەوە، پێشنیار کرا، لە سەرەتاوە
بە کاری سیاسیی دەستی پێکرد بەڵام لە ساڵی ١٩٨٤، بووە رێکخراوێکی چەکداری.