AM:09:17:09/05/2025
9180 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئەگەری هەیە لە سبەینێوە باران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکەن.
ئەمرۆ هەینی ٩ی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکی ٢ تا ٣ پلە بەرزدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لە بارەی کەشی رۆژانی داهاتووشەوە کەشناسی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە
بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و هەورەبروسکەشی
لەگەڵ دەبێت.
باسی لەوەش کردووە، بارانبارین بە شێوەیەکی پچڕپچڕ هەتاوەکو کۆتایی رۆژی
دووشەممە بەردەوامدەبێت.
هەروەها، لە ئێستادا کەرکوک و گەرمیان لە ریزبەندی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمییان هەیە.
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ٣٥ پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٣٢
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٤ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٣٦
پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٥ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٤
پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٢
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٨
پلەی سیلیزی