سەردێڕ:

شێرێک لەکاتی خواردن پێدان پەلاماری خاوەنەکەی دەدات

PM:05:09:08/05/2025

2560 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری کوفەی سەر بە پارێزگای نەجەف، شێرێک پەلاماری ئەو کەسەی دا کە بەخێوی دەکات و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنچشەممە ٨ـی ئایاری ٢٠٢٥، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کوفە هاوڵاتییەک شێرێکی کڕیوە و دەستی بە بەخێوکردن و خواردن پێدانی کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی خواردن پێدانیدا شێرەکە پەلاماری خاوەنەکەی داوە و کوشتوویەتی، دوای ئەوەی یەکێک لە دراوسێکانی ماڵەکە هەستی بە رووداوەکە کردووە تەقەی لە شێرەکە کردووە و کوشتوویەتی، بەڵام نەیتوانیوە خاوەنەکەی رزگاربکات.

 













گەلەری