AM:09:28:08/05/2025
3124 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە شارباژێڕی سنووری سلێمانی، تەقەیان لە باوك و كوڕێك كرد، كوڕەكە گیانی لە دەست داوە و باوكەكەش برینداربوو.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێک بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی بارێکی فەرمیدا لە گوندی سوورەبانی سنووری شارباژێر، لەلایەن هێزێکەوە تەقە لە باوک و کوڕێک کراوە و بەهۆیەوە کورەکە کوژراوە و باوکەکەش بە سەختی بریندارە.
دەشڵێت، تەرمی
کوڕەکە دوای گەیاندنی بە پزیشکی دادی سلێمانی بۆ زێدی خۆی بەڕێکراوە بەمەبەستی
ناشتنی و باوکەکەش لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.
کەسوکارەکەی بە
ئێن ئاڕ تییان وتووە، باوک و کوڕەکە خەڵکی گوندی کانی گوێزن باوکەکە تەمەنی ٤٣
ساڵە و کوڕەکەیشی ١٧ ساڵە.