سەردێڕ:

لە سەرەتای هەفتەدا؛ نرخی نەوت ٧٤ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:07:24/07/2021

3748 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٤ دۆلار و ١٠ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ٤١ سەنت بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٢ دۆلار حەوت سەنت.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری