سەردێڕ:

لە كه‌ركوك یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کەڕروی رەش تۆمارکرا

PM:11:27:23/07/2021

9384 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، له‌ كه‌ركوك یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کەڕروی رەش تۆمارکرا.


نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی کەڕووی رەش لە کەرکوک تۆمارکرا. ئاماژەی به‌وه‌شكرد، ئەو کەسەی بەهۆی کەڕووی رەشەوە گیانی لەدەستداوە ئافرەتێکی تەمەن ٥٥ ساڵان بووە، بەهۆی ئەوەی هەڵگری کەڕووی ڕەش بووە و خۆشی نەخۆشی شەکرەی هەبووە گیانی لەدەستداوە.

پێشتر بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک رایگەیاندبوو، شەش حاڵەتی توشبوون بە کەڕووی ڕەش لە کەرکوک تۆمارکراون.













گەلەری