سەردێڕ:

لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست لە مێژووی خۆیدا دابەزی

PM:03:44:16/11/2021

14596 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لیرەی تورکی نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆمارکرد و بەهاکەی بە رێژەی ٠.٨٪ دابەزی و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ١٤ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا.


ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، ئەم دابەزینە هۆکارەکەی فشاری سیاسییەکانە لەسەر بانکی ناوەندی، کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دوو جار رێژەی سوودی نزمکردووەتەوە بۆ ئاستێکی نزمتر لە ئاستی پێشبینیکراو.

ئەم دابەزینەی ئاستی لیرەش کۆمپانیاکانی تورکیا و حکومەتەکەی ناچار دەکات ١٣ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی  دوو مانگی رابردوو بدەن. بەمەش تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا لیرە ٢٧٪ ی بەهاکەی لەدەستداوە بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، بەهۆی کەمی بەشداری وەبەرهێنەرەکانەوە لە ئابوری تورکیادا، وڵاتەکە دووچاری فشار و قەیرانێکی زۆر بووە، هاوکات، بەهۆی ئەو رێکارانەی کە بانکی ناوەندی تورکیا گرتیەبەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی فشارەکانی سەر لیرە زیاد ببێت.













گەلەری