AM:12:01:27/04/2025
2928 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەڵێك نیشانە هەن کە ئاگادارکەرەوەن بۆ کەمیی ئاسن لە جەستەدا و دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت و بەزوویی چارەسەری بکات، چونکە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت ئەوا گرفتی تەندروستیی بەدواوە دەبێت.
پیاوان رۆژانە پێویستییان بە ١٨ میلیگرام ئاسنە و ژنان بە ١٥ میلیگرام، ئەو نیشانانەش کە دەریدەخەن ئاسن لە جەستەدا کەمە بریتین لەمانە، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "عاجل"دا باسکراوە.
- سپیبوونی
رەنگی پێست
- کەمبوونەوەی
ئارەزووی خواردن
- دڵەکوترێ
- هەناسەتەنگی
- ساردبوونی دەستەکان و
قاچەکان
- سەرئێشە
- سەگێژخواردن