سەردێڕ:

زانیاری نەوتراو لەسەر موچەی ئەم مانگە ئاشکرا دەکرێت

PM:09:40:23/07/2021

126632 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ئەم مانگە گۆڕانکاری بەسەر لێبڕینی موچەدا دێت، بەڵام کۆتایی نایەت، دەشڵێت، پێدەچێت موچە دوابکەوێت.


محەمەد سەعدەدین بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان کە سەر بە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە رایگەیاندووە، "لەئێستادا حکومەتی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و بەوەش داهاتی هەرێم بۆ ئەم مانگە زیادیکردووە"، وتیشی، "پێش دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەمەبەستی بڕیاردان لە لێبڕینی موچە کۆدەبێتەوە، راستە دابەشکردنی موچە لە ٢٥ی مانگ دەستپێدەکات، بەڵام بۆ ئەم مانگە و بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە پێدەچێت چەند رۆژێکی کەم موچە دوابکەوێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو داهاتەی کە هەیە بۆ ئەم مانگە بەشی زیاتر لە تەمویلی ٪٧٩ی موچە دەکات و رێژەی لێبڕین کەمدەکرێتەوە، بەڵام کۆتایی نایەت"، باسی لەوەشکرد، "ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە دابەشکردنی ٢٠٠ ملیارەکە، لە مانگەکانی داهاتوو حکومەتی هەرێم داهاتەکانی خۆی رێکدەخاتەوە و لێبڕینی موچە کۆتایی دێت."

بڕیاردەری لیژنەی دارایی دەشڵێت، "ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە، لە مانگەکانی داهاتوو حکومەتی هەرێم داهاتەکانی خۆی رێکدەخاتەوە و لێبڕینی موچە کۆتایی دێت."

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم بڕاریدا بە دابەشکردنی موچە لە ٢٥ی مانگدا و هەر ٣٠ رۆژ جارێک موچە بەسەر موچەخۆراندا دابەشبکرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە موچە ١٧ رۆژ دواکەوت و دیار نییە ئاخۆ ئەممانگە بە چ میکانیزمێک دەبێت و کەی دەدرێت.

ئەوە سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە و نرخی دۆلاریش بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە، هاوکات داهات زیادیکردووە، بەڵام موچە خۆران بە لێبڕینی ٪٢١ موچە وەردەگرن و هیچ بەڵێنێکیش نییە کە لێبڕینی موچە هەڵبگیرێت و روون نییە ئاخۆ حکومەت چەندی لێکەم دەکاتەوە.













گەلەری