وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی بیمه‌ی ته‌ندروستیان بۆ كراوه، هاوكات پلانێكیش هه‌یه كه ئه‌و بیمه‌یه هه‌مو عێراقییه‌كان بگرێته‌وه، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌شی له‌ناو بیمه‌كه‌دان، ٢٤٥ جۆری نه‌شته‌رگه‌ری و ٤٢٠ كه‌ره‌سته‌ی چاره‌سه‌ری له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، عه‌لی ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی بیمه‌ی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی، له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی داهاتوودا، ماوه‌ی ١٠ ساڵی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی عێراق له خزمه‌تگوزارییه‌كانی بیمه‌ی ته‌ندروستیدا به‌شداربن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پلانی داهاتووی ده‌سته‌كه‌یان بۆ ساڵی ٢٠٢٦
بریتییه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بیمه‌ی ته‌ندروستی له پارێزگاكانی به‌سره،
زیقاڕ، میسان، كه‌ربه‌لا، بابل، نه‌جه‌ف، له‌ئێستاشدا كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی
لقه‌كانی ده‌كات له‌و پارێزگایانه.
ئەوەشی خستەروو، پڕۆژه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٣
خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌و ماوه‌یه كورته‌دا، له قۆناغی یه‌كه‌م و
دوه‌میدا، توانیویه‌تی ٤٨ دامه‌زراوه له به‌غدا به ڕێكاره‌كانی بیمه‌ی ته‌ندروستی
له‌خۆ بگرێت، جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سی خاوه‌ن داهاتی سنووردار له‌خۆبگرێت، ئه‌مه‌ش
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه،
جگه له‌وانه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینان ده‌یانگرێته‌وه.
ده‌شڵێت، پاكێجه‌كانی خزمه‌تگوزاری
بیمه‌ی ته‌ندروستی زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه
زیاتر له ٢٤٥ جۆری نه‌شته‌رگه‌ری له‌خۆده‌گرێت، جگه له ٤١٠ جۆر خزمه‌تگوزاری
تاقیگه‌یی و تیشك، ٤٢٠ كه‌ره‌سته‌ی چاره‌سه‌ری، ٢٠ جۆر خزمه‌تگوزاریی ده‌م و ددان.
باسی لەوەشکرد، پڕۆگرامی بیمه‌ی ته‌ندروستی
سه‌ركه‌وتوو بوو، دوای ساڵێك له ده‌ستپێكردنی، له راكێشانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن
هاوڵاتی له پارێزگای به‌غدا، كاره‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری
بۆ زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌یانگرێته‌وه.