PM:07:58:20/04/2025
1284 جار خوێندراوەتەوە
حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، هۆشداری بە هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانە دەدات كه ناویان دەرچووە بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجیانی كوردستان له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ كە پێویستە تا ٣٠ـی ئەم مانگە پاكانه‌ی ساڵانه ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانە ده‌كاته‌وه كه ناویان ده‌رچووه بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجیانی كوردستان له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ له رۆژی دووشه‌ممه‌وه به‌رواری ٢١ـی ئەم مانگە سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به مه‌به‌ستی هێنانی پاكانه‌ی ساڵانه.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواكات بۆ هێنانی پاكانە ٣٠ـی ئەم مانگە دەبێت و
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا پاكانه‌ی ساڵانه نه‌هێنێت، مافی حه‌جكردنی
نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له جێگه‌ی داده‌نرێت.