سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:25:15/11/2021

18268 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەراورد بە بەیانی نرخەکەی ١٥٠ دینار دابەزیوە.


هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە و ٩٤٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەنە.













گەلەری