سەردێڕ:

وێنەی ئەو دوو برایەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی بچوک خنکان

PM:08:20:23/07/2021

13672 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج، کە برای یەکترن لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان.


گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج لە گوندی کانی بی دەشتی کۆیە لە ناو ئاوی زێی بچوکدا خنکاون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش، ئەو دوو گەنجە ناویان ئەحمەد و محەمەدە و خەڵکی گوندی کانی کوردەن، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن یەکێکیان دەخنکێت دواتر بڕاکەی تر دەچێت بۆ ئەوەی رزگاری بکات ئەویش دەخنکێت.

ئەو دوو برایە تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ ساڵە.

دوێنێش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، باوکێک دوای ئەوەی چووە تا کوڕەکەی لە خنکان رزگاربکات خۆی خنکاوە، بەڵام منداڵەکە لەلایەن مامییەوە رزگارکراوە.

No description available.












گەلەری