سەردێڕ:

ئەم جەژنە کەمترین گەشتیار روویان لە سلێمانی و زۆرترین لە هەولێر و دهۆک کردووە

PM:07:25:23/07/2021

9408 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارەکانی گەشتوگوزاری هەرێم، لە سێ رۆژی سەرەتای جەژندا ٢٥٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە، شارەزایەکی گەشتیاریش دەڵێت، ئەم جەژنە کەمترین گەشتیار روویان لە سلێمانی و زۆرترین لە هەولێر و دهۆک کردووە.


ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە بەرنامەی تاوتێی ئێن ئاڕ تیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "تەنها لە سێ رۆژی جەژندا ٢٥٠ هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێم." شارەزایەکی گەشتیاریش دەڵێت، هۆکاری کەمی گەشتیار لە سلێمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناوچە گەشتیارییەکانی خزمەتگوزاریان نییە.


جەژنی رەمەزان، زۆرترین گەشتیار لە ناوەراست و باشووری عێراقەوە روویان لە سلێمانی کردبوو، چونکە رێگای هەولێر و دهۆک داخرابوون و بەر لە جەژن ئەو دوو پارێزگایە رایانگەیاندبوو بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە رێگە بە چوونە ناوەوەی گەشتیار نادەن، بەڵام ئەم جەژنە دەروازەی هیچ کام لەو شارانە دانەخرابوون و زۆرینەی گەشتیارەکان روویان لە شاری دهۆک و هەولێر کردووە.


ئەو شارەزایە باسی لەوەشکرد، کە لە سنوری سلێمانیدا گرنگی زۆر بە ناوچەی گەشتیاری و سەیرانگاکانی نەدراوە و خزمەتگوزاریان کەمە، هەروەها زرینەی چێشتخانە و هۆتێلەکانیش لە رۆژانی جەژندا داخرابوون.


داواشیکرد، دەستەی گەشت و گوزاری سلێمانی پلانێکی ورد بۆ پێشخستنی ناوچەکە بگرنە بەر.













گەلەری