سەردێڕ:

ئۆپیک پڵەس: مانگی داهاتوو بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەمان ٤١١ هەزار بەرمیل زیاتر دەکەین

PM:09:21:03/04/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی بەرفراوان بەسەر وڵاتانی جیهاندا وڵاتانی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە زیاد بکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەســدا بە ئامادەبوونی هەشت وڵات بڕیاردرا، لە مانگی پێنجدا بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بە بڕی ٤١١ هەزار بەرمیل زیادبکەن.

پێشتر وڵاتانى ئۆپێک پڵەس پێشبنییان کردبوو بەهۆی نزیکبوونەوەى وەرزی هاوین خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت لە بازارەکانى جیهاندا بۆیە پێیان وابوو زیادکردنى بڕی بەرهەمهێنان کاریگەریی لەسەر نرخى نەوت نابێت.

هاوکات، بریاری زیادکردنەکە کەوتە دواى بریارەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنى باج بەسەر ١٨٠ ناوچە و وڵاتی جیاوازدا.

 













گەلەری