سەردێڕ:

ژنێک پیاوەکەی زیندەبەچاڵ کرد

PM:08:58:13/11/2021

42564 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگایەکی وڵاتی میسر دوای دوو مانگ تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە و بەگوێرەی وتەی پۆلیس، پیاوەکە لەلایەن ژنەکەی و خۆشەویستی ژنەکەیەوە بە زیندوی خراوەتە ناو گۆڕەوە تا دواتر بتوانن پێکەوە هاوسەرگیری بکەن.


میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای دەقهیلیەی میسر جوتیارێک لە کاتی کارکردندا تەرمی پیاوێکی لەناو خاکی کێڵگەیەکدا دۆزیوەتەوە کە شاردرابووەوە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، پیاوەکە لە مانگی ئەیلولی رابردوودا دیارنەماوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە چەند پرسیارێک لە ژنەکەی کراوە و دواتر ئازادکراوە.

لە سەرەتای دیارنەمانی پیاوەکەیدا ژنەکە بە پۆلیسی راگەیاندووە، پیاوەکەی لە دوای رۆیشتن بەرەو شوێنی کارەکەی کە کارگەیەکە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

پۆلیس دوای دوو مانگ لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، توانیوویەتی تەرمەکە بدۆزێتەوە و دەڵێت، بۆیان دەرکەوتووە پیاوەکە لەلایەن ژنەکەی و بە هاوکاری خۆشەویستەکەی بە زیندووی خراوەتەوە ناو گۆڕەوە بۆ ئەوەی بیکوژن و ئەوانیش هاوسەرگیری لەگەڵ یەکتربکەن.

بەگوێرەی پۆلیسی پارێزگای دەقهیلیەی میسر، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەدا ناوە و وتوویەتی، لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەدا دەرمانی هۆشبەری داوە بە پیاوەکەی تا ئاگای لەخۆی نەمێنێت.

ژنەکە وتووشییەتی، دواتر بە زیندوویی و بە هاوکاری خۆشەویستەکەی خستوویانەتەناو چاڵێکەوە













گەلەری