سەردێڕ:

سعودیە بڕیارێکى ترى لە بەرژەوەندى ژناندا

AM:11:26:13/11/2021

4752 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە رایگەیاند، لەمەودوا ژنان دەتوانن خۆیان لە ریزی ھێزەکانی تایبەت بە ئاسایشی دبلۆماسی تۆمار بکەن.


وەزارەتی ناوخۆی سعودییە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەمەودوا ژنان دەتوانن خۆیان لە ریزەکانی ھێزی تایبەت بە ئاسایشی دبلۆماسی بە پلەی سەرباز تۆمار بکەن، وەزارەت دەستیکردووە بە پێشوازیکردن لەو خوازیارانەی ناوی خۆیان تۆمار دەکەن.

لەماوەی رابردووشدا، دەسەڵاتدارانی ئەمنی سعودییە، رێگەیاندا ژنانی ئەو وڵاتە لە ریزەکانی ھێزی ئاسایشی ھەردوو مزگەوتی حەرەم و نەبەوی خۆیان تۆمار بکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای دەستبەکاربوونی محەمەد سەلمان شازادەی جێگرەوەی وڵات، بەڵێنی بە ھاوڵاتییانی وڵاتەکەیدا کۆمەڵگەی سعودی بە رووی جیھانی دەرەوە زیاتر بکاتەوە و مافی زیاتر بۆ ژنانی وڵاتەکەی دەستەبەر بکات، لەو چوارچێوەشدا، ژنان دەتوانن شۆفێری بکەن و بە تەنھا گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن و لە ریزەکانی ھێزە ئەمنییەکاندا خزمەت بکەن.













گەلەری

‌بەپەلە