سەردێڕ:

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

AM:11:48:06/03/2025

2344 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی عێراق و هەرێم کوردستان دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بۆ سبەی پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٤ پلە روو لەبەرزبووبەوە دەکەن.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و سەرەتا بەشێوەی نمەباران دەستپێدەکات.













گەلەری