سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی ژنێکی ٢٠ ساڵ لەلایەن برای هاوسەرەکەیەوە روونکردنەوە دەدات

PM:05:26:11/11/2021

11296 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچەوە لە هەولێر براژنێکی خۆی کوشتووە کە تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە.


پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی (سەرکارێز) ئافرەتێک بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵڵا) تەمەن ٢٠ساڵ گیانی لە دەست داوە، پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوەکرد."

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو، بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچە لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر. ع) تەمەن ١٣ ساڵ و لەدەست دەرچوونی فیشەکێک لە دەمانچەکە، کەژراوە."

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گولـلەیەک بەر سەری هێلین کەوتووە و گیانی لە دەست داوە."

بە وتەی پۆلیسی هەولێر، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتی روودانی رووداوەکە بەردەوامە.













گەلەری