PM:12:38:19/01/2025
3092 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کەلار- ناوچەی سەرقەڵا کوڕ و باوکێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا سووتان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کوڕ و باوکێک لە رووداوێكی هاتووچۆدا سووتان و لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون.
هاوکات، هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوی هاتووچۆوکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلێ
جۆری "هۆندا سۆناتا و مارسیدس" بووە کە بەرەو قەزای کفری رۆیشتووە، لە بەرامبەر
گوندی "وەلی هەیەر" پێکیانداداوە،
بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینینی ئۆتۆمبێلی مارسیدسەکە گیانیان لەدەستدا و شۆفێری
ئۆتۆمبێلی هۆندا سۆناتاکەش بریندارە.