AM:10:25:14/01/2025
3800 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی مانگی ١٢ دراوه و بۆ ئەومەبەستەش شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی مانگی ١٢ دراوه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
جەخت کراوەتەوە لەوەی کە نابێت مووچە و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت.
باسی لەوەشکردووە،
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێوشوێنێکی باش دانراوە، هەروەها
لەبارەی ئەو پرسانەی کە ماون، هەموو لایەنەکان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە
ئایندەیەکی نزیکدا دانیشتنەکانی نێوان حکوومەتی کاربەڕێکەر و حکوومەتی فیدڕاڵ بکرێن.