سەردێڕ:

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢٢ ئاشكراکرا

PM:09:22:02/11/2021

61392 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ناوەندی کەشوهەوای عەرەبی دەریدەخات، مانگی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی و ١٤٤٣ی کۆچی لە رۆژی هەیینیدا دەردەکەوێت و رۆژی شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی کەش و هەوای عەرەبی پێشیبینیەکانی بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی داهاتوو دیاریکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی لێکدانەوە گەردوونیەکان، گزنگ لە رۆژی هەیینی لە کاتژمێر ٣ و ٢٤ خولەک دەبێتو ١٥ خولەک پێش دەرکەوتنی خۆر هیلالی مانگی رەمەزان دەردەکەوێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی ئەو لێکدانەوەیە رۆژی شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی.

رۆژمێری کۆچی کە تایبەتە بە مسوڵمانان، بەپێی نوێبوونەوە و دەرکەوتنی مانگ، مانگەکانی ساڵ دیاریدەکرێت کە لە لایەن عومەری کوڕی خەتاب، جێنشینی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) داهێنراوە.

مانگەکانى ساڵنامەى کۆچی جیاواز لە ساڵنامەى زایینى، ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەى ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بە بەراورد بە ساڵى پێشوو، بە جۆرێک هەموو مانگەکان دەتوانرێت لەگەڵ هەموو وەزرەکاندا هاوکات بێت و لەو چوارچێوەیەشدا مانگى رەمەزان هەر چەند ساڵ جارێک لەگەڵ وەرزێکدا دێت.













گەلەری