ماڵپەری ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بەدرێژایی سێ كیلۆمه‌تر چوار گۆشه له دیواری کۆنکرێتی نێوان سنووری توركیا و ئێران له پارێزگای وان ته‌واو بووه، مەبەست لە دروستکردنی دیوارەکەش، "رێگهگرتنە له كۆچی نایاسایی، ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی و هەروەها جموجوڵەکانی چەکدارانی پەکەکەیە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنادۆڵ، بونیادنانی دیوار و تاوه‌ری زیره‌ك له سه‌ر
سنووری نێوان توركیا و ئێران، له قه‌زای چاڵدێرانی پارێزگای وان'ه‌وه ده‌ست پێ
ده‌كات و درێژ ده‌بێته‌وه بۆ قه‌زای بایه‌زید له پارێزگای ئاگری و قه‌زای گه‌ڤه‌ر
له پارێزگای هه‌كاری.
لەوبارەیەشەوە، یوسف دورانی دینچ قائیمقایمی چاڵدێران به ئاژانسی ئەنادۆڵی
راگەیاندووە، "به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان كه به‌رزاییان سێ مه‌تر، پانییان
دوو مه‌تر و ٨٠ سانتیمه و كێشیان حه‌وت تۆنه له رێگای ئامێره تایبه‌تییه‌كانه‌وه
له‌و هێڵه سنوورییه جێگیر ده‌كرێن، كه پێشتر ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو بووه".
یوسف دورانی ئەوەشی خستوەتڕوو، لەئێستادا كاره‌كان به درێژایی سێ كیلۆمه‌تر
له ٦٣ كیلۆمه‌تر قه‌زای چادێران ته‌واو بوون،و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی دیكه، دەشڵێت، سەرباری
ئەوەی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وامن و تاكو ئێستا ١١٠ كیلۆمه‌تر
خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندراوه و ژماره‌یه‌ك له تاوهرهكانیش بونیاد نراون.