چەند چاوگێکی ئاگادار لە وڵاتی یەمەن رایانگەیاند، بەهۆی ئەو لافاوە بەهێزەی رووی لەشارەکانی شەبوە و مەهرە کردووە لە خۆرهەڵاتی ئەو ووڵاتە، سێ ژن و دوو پیاو و دوو منداڵ گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە شاری شەبوەی یەمەن رایگەیاند، بەهۆی
بارینی بارانێکی خوڕەوە لافاو هەستاوە و سێ ژن و دوو منداڵ گیانیانلەدەستداوە.
دەشڵێن، لافاوەکە زیانێکی زۆری بە کشتوکاڵ و زەوی و زاری جوتیارانی ئەو
شارە گەیاندووە.
چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی لافاو لە شاری مەهرە لە ئەوپەڕی بەشی
خۆرهەڵاتی یەمەن و نزیک لە سنورەکانی سەڵتەنەتی عومانەوە دوو پیاو
گیانیانلەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، لە پارێزگای حەزرەمەوتی دەوڵەمەند بە نەوت، بەهۆی ئەو
بارانە خوڕەی باریوە چەندین رێگە گیراون و زەوی و زارێکی زۆری کشتوکاڵی زیانیان
بەرکەوتووە.
چاوگەکان باسیان لەوەشکرد، لە پارێزگای ئەبین چەندین ئۆتۆمبێل لە دۆڵی
ئەحور بەهۆی لافاوەوە گیریان خواردووە و رێگەی نێدوڵەتی نێوان عەدەن و مەکلا لە
حەزرەمەوت داخراوە.
بەهۆی ئەو نزمە پەستانەی روی لەیەمەن کردووە، پلەکانی گەرما لە شار و ناوچە
شاخاوی و کەناراوییەکان دابەزیوە و بارانێکی بەخوڕ باریوە و لافاو هەستاوە و
زیانێکی زۆری بە رێگەوبان و ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە و زەوی و زاری کشتوکاڵی
گەیاندووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی لە کیفی پایتەختی ئۆکرانیادا
هەڵیکردووە و بارانێکی بەخوڕیش لەگەڵیدا باریوە، هێڵی گواستنەوەی میترۆی شارەکە ژێرئاو
کەوتووە.
پێشتر، ئاژانسی ههواڵی شینخوای چین بڵاویكردهوه، له ئاكامی باران بارینه
بهخوڕكهی دوێنێ له شاری زهنگژووی له ویلایهتی ههنان، بەلایەنی کەمەوە ١٢ كهس
گیانیان لهدهست دا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە چینییەکە، تیمهكانی گهڕان و فریاكهوتن
تاكوو ئێستا تهرمی ١٢ كهسیان دۆزیووهتهوه، لهو ناوچانهی لافاوهكه كاریگهری
تێكردوون و زیاتر له ١٠٠ ههزار كهسیشیان گواستووهتهوه ناوچهی ئارام.
لە ئێستادا بەهۆی لافاو و بارانە بەخوڕەکەوە، شهقامهكانی شارهكه ئاوێكی
زۆریان تیادا وهستاوه و ئۆتۆمبێلهكان كهوتوونهته ژێرئاوەوە، خانوو و ماڵەکانیش
زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی "DPA"ی ئەڵمانی لە
پۆلیسی وەرگرتووە، لە هەرێمی گاینلاند- پفاڵز ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە گەیشتووەتە
١٢٢ کەس.
لە لایەکی دیکەشەوە و لە ویلایەتی نۆرد-هاین-ڤێستفالن ژمارەی قوربانیانی
لافاوەکە بۆ ٤٨ کەس بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری کۆلنی سەر بەو هەرێمەش ئەوەی ئاشکراکردووە، تەرمی
کەسێکیان دۆزیوەتەوە بەڵام هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە.
لە هەرێمی باڤاریاش تەرمی کەسێکی دیکە دۆزرایەوە و بەم شێوەیە کۆی گشتی ئەو
تەرمانەی لە دوای لافاوەکە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە ١٧١ تەرم.